İslam Doğru,Zuhal Demirci,Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
شاندێك له به‌رپرسانی ئه‌مریكا سێ و چواری كانوونی دووه‌می 2019 له ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی توركیا له‌باره‌ی فه‌تۆوه پێشكه‌شی ئه‌مریكای كردووه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كۆده‌بنه‌وه.
مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه خستنه‌ڕووی رۆڵی سه‌ركرده‌ی فه‌تۆ، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و ده‌ورووبه‌ره نزیكه‌كه‌یه‌تی له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزدا.
به‌رپرسانی توركیا سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان له 13ی ته‌مووزدا خستووه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسانی ئه‌مریكا و رۆڵی فه‌تۆیان له هه‌وڵی كوده‌تادا خستووه‌ته‌ڕوو.
لایه‌نی ئه‌مریكاش داتا و زانیارییه‌كانی وه‌رگرتووه و ده‌ستی به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی كردووه.
سێ و چواری كانوونی دووه‌م به‌به‌شداریی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ناوخۆی توركیا كۆوونهوهیهك له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئه‌مریكای له‌باره‌ی بهگهنامهكانهوه تیادا ده‌خرێته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لایه‌نی ئه‌مریكی له‌باره‌ی كاری نایاسایی له‌باره‌ی ڤیزه و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه كه پێشتر له دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه فه‌تۆ له 18 ویلایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستیان پێكردبوو، ده‌خرێته‌ڕوو.