Zana Natık Kerem
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
تەرابلوس ــ AA
ھێزی دەریاوانی لیبیا سەربە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی رایگەیاند کە ١٥٢ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی باکووری رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە رزگارکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا ھێزی دەریاوانی لیبیا ئاماژەی بەوەداوە، بەشێک لەو ١٥٢ کۆچبەرە نایاساییانەی بە ٢٠ میل باکووری شاری زوارە رۆژئاوای شاری تەرابلوس بەشەکەی دیکەیان لە کەناراوەکانی شاری قرەبولی رۆژھەڵاتی شاری تەرابلوس ئەو وڵاتە رزگارکردووە.
ھێزی دەریاوانی لیبیا روونیکردووەتەوە کە کۆچبەرە نایاساییەکان ھەڵگری رەگەزنامەی جەزائری، تونسی و سووادنیین کە لە نێویاندا ١٩ ئافرەت و سێ منداڵ ھەن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.