Zana Natık Kerem
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
شیان ــ AA
ئیمامێکی موسڵمانی چینی بە ناوی، محەمەد فودیل ما کاری خۆشنووسی عەرەبی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و لە ئێستادا پەرەی پێ دەدات کە مێژووییەکەی بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
محەمەد فودیل ما لە ھەمان کاتدا ھەوڵی پاراستنی خۆشنووسی عەرەبی دەدات بۆ ئەوەی لەناو نەچێت.
محەمەد فودیل ما خەڵکی شاری شیان سەربە ھەرێمی شانسی باکووری چینە ئەو چەندین کاری خۆشنووسی لە مزگەوتەکانی شارەکە ئەنجامداوە و ماوەی چەندین ساڵە ھەوڵ دەدات پەرە بە خۆی بدات تا پارێزگاری لە دەستنووسی عەرەبی بکات کە مێژووییەکەی بۆ سەدان ساڵ پێش پێستا دەگەڕێتەوە.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، محەمەد فودیل ما گوتی: "بۆ یەکەمجار ھونەری خۆشنووسی لەو کاتەدا سەری ھەڵدا کە چین لە سەردەمی فەرمانڕاویی تانگ (٦١٨ ـ ٩٠٧) بە ئایینی ئیسلام ئاشنا بوو" .
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.