چین.. به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دوو هه‌زار و ٣٤٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
- له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر رابردوودا ٣٩٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون. به تێكڕایی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ٧٦ هه‌زار و ٢٨٨ حاڵه‌ت كه ره‌وشی ته‌ندروستی ١١ هه‌زار و ٤٧٧یان سه‌خته.
Beijing
په‌كین – AA
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) له سه‌رتاسه‌ری چین، دوو هه‌زار و ٣٤٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاند کە به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه كه سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر رابردوودا ٣٩٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون. به تێكڕایی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ٧٦ هه‌زار و ٢٨٨ حاڵه‌ت كه ره‌وشی ته‌ندروستی ١١ هه‌زار و ٤٧٧یان سه‌خته.
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر رابردوودا ١٠٩ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری چین گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته دوو و ٣٤٧ كه‌س. دووان له‌وانیش له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ بوون.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گومانیشیان لێ ده‌كرێت تووشی ئه‌و په‌تایه بووبن پێنج هه‌زار و ٣٦٥ كه‌سن، ژماره‌ی ئه‌وانه‌یش كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ تووشبووانی په‌تاكه خرابوونه ژێر چاودێری پزیشكی بۆ ١١٣ هه‌زار و ٥٦٤ كه‌س كه‌م بوونه‌ته‌وه.
له كاتێكدا ژماره‌ی گومانلێكراوان و ئه‌وانه‌ی خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی به خێراییه‌كی دیاریكراو كه‌مبۆته‌وه. تاكو ئێستا زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌سیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی و چاكبوونه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
له ده‌ره‌وه‌ی سنووره وشكاوییه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌كانی چین ٦٨ حاڵه‌تی ئه‌و په‌تایه له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ و ١٠ حاڵه‌تیش له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی ماكاو تۆمار كراون.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌و ڤایرۆسه له ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان له ویلایه‌تی هوبای چین تۆمار كرا، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م ڤایرۆسه ته‌واوی شاره‌كانی چین و وڵاتانی دیكه‌ی گرته‌وه. رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش به‌مهۆیه‌وه "دۆخی له‌ناكاو"ی راگه‌یاند. ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتان له نێویاندا توركیا ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی خۆیان برده‌وه وڵاته‌كانیان كه له چین گیریان خواردبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن