Kaan Bozdoğan
15 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له حهوتهمین ساڵیادی هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆوه، رایگه‌یاند: "له حهوتهمین ساڵیادی ١٥ی ته‌مووزدا رایده‌گه‌یه‌نم، نه‌ك حه‌وت ساڵ، ٧٠ ساڵیشی پێبچێت، رێگه ناده‌ین ١٥ی تهمووز له‌بیربكرێت و له‌بیر ببرێته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی پرۆگرامی "قاره‌مانانی سه‌ده‌ی توركیا" كه به‌بۆنه‌ی "١٥ی تەمووز رۆژی دیموکراسی و یەکڕیزی نیشتمانیی" به هاریكاریی سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان، پارێزگای ئیستانبوڵ و شاره‌وانی ئوسكودار سازكرا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان له حهوتهمین ساڵیادی هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆوه، رایگه‌یاند: "له حهوتهمین ساڵیادی ١٥ی ته‌مووزدا رایده‌گه‌یه‌نم، نه‌ك حه‌وت ساڵ، ٧٠ ساڵیشی پێبچێت، رێگه ناده‌ین ١٥ی تهمووز له‌بیربكرێت و له‌بیر ببرێته‌وه".
راشیگه‌یاند: "هه‌روه‌ك چۆن فهتۆچییه ناپاكه‌كان ده‌ناسین، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ش كه پشتیوانی‌یان كردوون به‌شێوه‌یه‌ك له یادگه‌ماندا تۆماركردووه كه هه‌رگیز بیرمان نه‌چێته‌وه".
گوتیشی: "له حهوتهمین ساڵیادی ١٥ی ته‌مووزدا رایده‌گه‌یه‌نم، نه‌ك حه‌وت ساڵ، ٧٠ ساڵیشی پێبچێت، رێگه ناده‌ین ١٥ی تهمووز له‌بیربكرێت و له‌بیر ببرێته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا هه‌ر له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تای ١٥ی تهمووز، رایگه‌یاند: "ئامانجیان ئه‌وه بوو درز بخه‌نه نێوان گه‌له‌كه‌مان و سوپاوه".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن له ١٥ی تهمووز تێبگه‌ن، ناتوانن له هه‌ڵوێستی ریشه‌داری ئه‌م گه‌له تێبگه‌ن كه به‌ڵێ بۆ تاڵانچی، چه‌قه‌ڵ و كوده‌تاچی ناكات".