Bekir Aydoğan
15 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2023
هەولێر-AA
بە بۆنەی "١٥ی تەمووز رۆژی دیموکراسی و یەکڕیزی نیشتمانیی" له توركیا، کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر، چالاكییه‌كی یادکردنەوەی سازكرد.
لە میانی چالاكییه‌كه‌دا كه له هەولێر بەڕێوەچوو، هه‌ریه‌ك له کۆنسوڵی گشتیی توركیا له هەولێر، مه‌ولود یاقوت، وەزیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق، ئایدن مەعروف، سکرتێری په‌رله‌مانی کوردستان، مونا قه‌هوه‌چی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، حه‌سه‌ن توران، په‌رله‌مانتاری بەرەی تورکمانی عێراق، ئیمدات بیلال، پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، بەرپرسی دێسكی تورکیا له فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، عەبدولسەلام ره‌شید، نوێنەرانی دامودەزگا و کۆمپانیاکانی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان ئاماده‌بوون.
چالاکییەکە بە خولەکێک وه‌ستان بۆ گیانی شەهیدانی ١٥ی تهمووز و لێدانی سروودی نیشتمانی دەستی پێ‌کرد و دواتر چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه.
دوای نیشاندانی ڤیدیۆیه‌كی سینه‌مایی کە تیایدا باس لە رووداوەکانی كاتی هەوڵی کودەتاکە ده‌كرد، پێشانگای ئەو فۆتۆیانه‌ی لە شەوی ١٥ی تەمووزدا لەلایەن پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە چركێندراون، سه‌ردان كرا.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئایدن مه‌عروف ئاماژەی بەوەدا کە ١٥ی تەمووز رۆژێکی گرنگە و ئاشكرایكرد، ئیرادەی گەل و دیموکراسی تورکیا ئەو رۆژە سەرکەوت.
ئایدن مه‌عروف راشیگه‌یاند: "وەک تورکمانەکانی عێراق هەمیشە پشتیوانی کۆماری تورکیاین. کۆماری تورکیا نیشتمانێكی دایكه بۆ تورکمانەکانی عێراق، پاڵپشتییەکی گەورەی تورکمانەکانی عێراقی هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێستا کردووە".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، حه‌سه‌ن توران، ئاماژەی بەوەدا ١٥ تەمووز گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ تورکیا و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگه‌یاند: "قارەمانێتی گه‌لی تورکیامان له‌و كاته‌دا بینی، خاوه‌نداریی گه‌لی توركیامان لە دەوڵەتەکەی بینی. چونکە ئامانجەکە دەوڵەتی تورکیا و بوونی گه‌لی توركیا بوو، سوپاس بۆ خودا گه‌لی تورکیا، ئەو دەرفەته‌ی بە کودەتاچییەکان نەدا".
هه‌روه‌ها سکرتێری په‌رله‌مانی کوردستان، مونا قه‌هوه‌چی سەرەخۆشی خۆی بۆ كه‌سوكاری شەهیدان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە، گه‌لی تورک لە ١٥ی تەمووزدا بۆ به‌پێوه هێشتنه‌وه‌ی نیشتمان و گه‌له‌كه‌یان خه‌باتیان کردووه.
مونا قه‌هوه‌چی ئاماژەی بەوەدا تورکیا بەهێزتر بووه، چونکە گه‌ل باوەڕی بە دیموکراسی و سەروەری هەیە.