A. Eda Ünlü Özen
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی گشتی مەهەپە، ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ساڵی 2019 له توركیا ده‌كرێن رایگه‌یاند "مەهەپە، ئەگەر هاوپەیمانی دروست بوو بە هاوپەیمانی، ئەگەر نەبوو، ئه‌وا وه‌ك پارته‌كه‌ی خۆی دەچێتە نێو هەڵبژاردنی پەرلەمانییەوە. له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشدا به رۆحییه‌تی یهنیكاپی ده‌جووڵێته‌وه و بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان".
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له ئه‌نقه‌ره، سەرۆکی گشتی مەهەپە، ده‌وله‌ت باخچه‌لی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ.
دەولەت باخچه‌لی باسی له‌وه كرد كه پێویسته باش له رۆحییه‌تی یهنیكاپی بگه‌ن و گوتی: "له توركیادا ده‌رگایه‌كی نوێ كراوه‌ته‌وه".
سەرۆکی گشتی مەهەپە ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مه‌هه‌په داهاتوو، یه‌كێتیی و به‌رگریی توركیا و بازنه ئاگرینه‌كانی ده‌وری، چالاكییه‌كانی پشێوی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له‌به‌رچاو گرتووه و گوتی: "ئه‌گه‌ر بچینه قۆناغێكی نوێوه و به‌رواری ده‌ستپێكی ئه‌و قۆناغه سێی تشرینی دووه‌می 2019 بێت، ئه‌و كات له 2019دا مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا یان په‌رله‌ماندا ئه‌وا به‌و ئاراسته‌یه جووڵه ده‌كات. بۆچوونمان هاوپه‌یمانی كۆمارییه. ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به پارته‌كانه‌وه هه‌یه. له هاوپه‌یمانی كۆماری‌دا یه‌كێتییه‌كی مه‌زن، واتا له گۆڕانكاری ده‌ستووردا یان یه‌كێتیی گشتپرسییه‌كه ببینریت ئه‌و كاته هاوپه‌یمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌بێت. ئیدی ئه‌و پینج میدیاكاره ئه‌م ئێواره‌یه بڵێن 'ئاخۆ باخچه‌لی گوتی چی؟ ئایا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌و داواكارییه په‌سه‌ند ده‌كات یان نا؟ له‌ناو ئاكه‌په‌دا وا ده‌بێت و له ده‌ره‌وه وا ده‌بێت'... عاقڵم ئه‌وانه نابرێت. عه‌قڵی من لای توركیایه. له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێم كه مه‌هه‌په كاندیدی نییه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار. سه‌رۆكی گشتیی نابێته كاندید".
گوتیشی: "مەهەپە، ئەگەر هاوپەیمانی دروست بوو بە هاوپەیمانی، ئەگەر نەبوو، ئه‌وا وه‌ك پارته‌كه‌ی خۆی دەچێتە نێو هەڵبژاردنی پەرلەمانییەوە. له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشدا به رۆحییه‌تی یهنیكاپی ده‌جووڵێته‌وه و بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان".