Zana Natık Kerem
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2018
تەرابلوس ــ AA
ھێزی دەریاوانی لیبیا سەربە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی رایگەیاند کە ٢٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی شاری قەرە بولـلی رۆژھەڵاتی تەرابلوسی پایتەخت رزگارکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا ھێزی دەریاوانی لیبیا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ٢٠٠ کۆچبەرە نایاساییانەی بە دووری ٢٥ میل باکووری رۆژھەڵاتی شاری قرە بولـلی رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە رزگارکردووە .
ھێزی دەریاوانی لیبیا روونیکردووەتەوە کە کۆچبەرە نایاساییەکان ھەڵگری رەگەزنامەی ژمارەیەک وڵاتی ئەفریقان.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.