Zafer Akpınar,Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2018
باڵکئەسیر- AA
١٠ کۆچبەری نایاسایی کە ژمارەیەکیان ژن و مناڵن و لە دوورگەی یومورتا لە دەریای ئیجە گیریان خواردبوو، رزگارکران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکێک لە کۆچبەرە نایاساییەکان بە تەلەفۆن لایەنە پەیوەندییدارەکانی لە رووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە لەگەڵ نزیکەی ٤٠ کەسدا لە دوورگەیەک گیریان خواردووە و داوای هاوکاریی کردووە.
لە دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لە شوێنی کۆچبەرە نایاساییەکە کراوە، دەرکەوتووە کە لە دوورگەی یومورتایە لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئایڤاڵک لە پارێزگای باڵکئەسیر لە باکووری دەریای ئیجە، دواتر فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بە دوو هێلیکۆپتەر و بەلەمێک دەستیان بە کارەکانی گەڕان و پشکنین کرد.
لە قۆناغی یەکەمدا ١٠ کەس کە ژمارەیەکیان ژن و مناڵن، رزگارکران.
کارەکانی گەڕان و رزگاکردن لە ناوچەکە درێژەی هەیە.