Ramal Mahmood
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
ئاگری – AA
ئەو پازدە کەسە رزگارکران، کە بەهۆی هەڵکردنی رەهێڵەوە لە قەزای بایەزیدی سەر بە پارێزگای ئاگری لە چوار ئۆتۆمبێلدا گیریان خواردبوو.
دوای گەیشتنی هەواڵی گیرخواردنی ١٥ هاووڵاتیی کە شەش لەو هاووڵاتییانە منداڵ بوون، لە چوار ئۆتۆمبێلدا بەهۆی هەڵکردنی رەهێڵەوە لە رێگای گوندی یایگنیورت کە ٢٥ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی بایەزیدەوە دوورە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی تایبەتی بایەزید و تیمەکانی جندرمە بەمەبەستی رزگارکردنیان گەیشتنە ناوچەکە.
لە ناوچەکە بەفر ٥٠ سانتیمەتر کەڵەکە ببوو، دوای هەوڵی چڕوپڕی تیمەکان توانرا بەهۆی ئامێرەکانی پاککردنەوەی بەفر، رێگای ئەو چوار ئۆتۆمبێلە پاکبکرێتەوە و بەهۆی راکێشانیان بە گوریس بهێرێنەوە سەر شەقامی سەرەکی.
دوای رزگارکردنی ئەو ١٥ هاووڵاتییە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تایبەتی بایەزید عەبدولکەریم ئارڤاس کە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردبوو، رایگەیاند کە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری فتق بۆ ئەحمەد جینـی ١١ ساڵان بەمەبەستی پشکنین ویستویانە بیهێننە نەخۆشخانەی گشتیی بایەزید لەبەر ئەمە لەگەڵ خێزانەکەی بەڕێ کەوتوون. ئاماژەی بەوەش دا کە رەوشی تەندروستی هەموویان باشە.