Ramal Mahmood
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
ئەنقەرە- AA
- ٤١ بۆمبی دەستکرد لەلایەن ئەو تیمانەوە پووچەڵکراونەتەوە کە پشتیوانیی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن و لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەشەوە تا ئێستا ٣ ھەزار و ٥٩١ بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە و ٥٥ مین بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو، تەقێنراونەتەوە.
- دوای دەستنیشانکردنی ٨٥ ئامانجی داعش لە ناوچەکانی ئەلباب، تادیف، قبێسین و بزاعه فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە ئاسمانییەکان ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ئەنجام دان و لە ئاکامدا ٨٣ بینا کە وەک شوێنی مانەوە بەکار دەهێنران، دوو جبەخانەی تەقەمەنی و دوو بنکەی کۆکردنەوە خاپوور کران و ١٠ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و دوو تۆپهاوێژ تێکشکێنران. لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیی و پێکدادانەکانیشدا، ٥١ تیرۆریست کوژران.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە لە ١٦٣ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٥١ تیرۆریستی داعش کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
دوای دەستنیشانکردنی ٨٥ ئامانجی داعش لە ناوچەکانی ئەلباب، تادیف، قبێسین و بزاعه فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە ئاسمانییەکان ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ئەنجام دان و لە ئاکامدا ٨٣ بینا کە وەک شوێنی مانەوە بەکار دەهێنران، دوو جبەخانەی تەقەمەنی و دوو بنکەی کۆکردنەوە خاپوور کران و ١٠ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و دوو تۆپهاوێژ تێکشکێنران. لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیی و پێکدادانەکانیشدا، ٥١ تیرۆریست کوژران.لە ١٦٣ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیمی هێزە تایبەتییەکان دوای دیاریکردنی شوێنەکانیان، ٢٤٤ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور کران
٤١ بۆمبی دەستکرد لەلایەن ئەو تیمانەوە پووچەڵکراونەتەوە کە پشتیوانیی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن و لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەشەوە تا ئێستا ٣ ھەزار و ٥٩١ بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە و ٥٥ مین بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو، تەقێنراونەتەوە.