Rewa Mahmut Hasan
27 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2016
لەئاكامی هێرشێك بۆسەر خاڵێكی پشكنین لە پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، لەسەر سنووری پاكستان ٣ پۆلیس كوژران.
ئاژانسی هەواڵیی فارس، لەزاری بەڕێوەبەری ئاسایشی سێستان و بەلۆچستان حسێن رەحیمی بڵاوی كردەوە كە هێرش كراوەتە سەر خاڵێكی پشكنین و لەئاکامدا ٣ پۆلیس كوژراون، هاوكات ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەستیپێكردووە.