Ramal Mahmood
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
ئەنقەرە – AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، لەمیانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی فەتۆ دوای ئاشکراکردنی ئەپڵیکەیشنی شیفرەداری بایلۆک لەسەر مۆبایلەکانیان بڕیاری دا بەدەستگیرکردنی، ١٧٧ پۆلیس کە ژمارەیەکیان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
تیمەکانی هۆبەی تاوانە رێکخراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە دوای پێدانی رێنمایی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە بۆ دەستگیرکردنی، ١٧٧ پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆسەر ماڵی گومانلێکراوان لە ٢٥ پارێزگای تورکیا ئەنجام دا.
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک لە پۆلیسەکان دەستگیرکران، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی پۆلیسەکانی دیکە.
بەمەبەستی وەرگرتنی گوتەکانیان دەستگیرکراوان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە دەکرێن.