Rewa Mahmut Hasan
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە
ژمارەی ئەو سەربازە تورکانەی لە هێرشی دژە تانکەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر سوپای تورکیا لە پێکدادانەکانی ناوچەی وقوف گیانیان لەدەست دا، گەیشتە ٣ سەرباز.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوی کردەوە کە ٥٠ ئامانجی داعش تێکشکێنراوە و لە رۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانەوە بە گشتی ٩٢٤ هێرش کراوەتە سەر ٢٢٥ ئامانجی داعش.
لەپێکدادانەکانی ناوچەی وقوف، چەکدارانی داعش لەرێگەی دژە تانکەوە هێرشیان کردبووە سەر تانکەکانی سوپای تورکیا و لەئەنجامدا دوو سەرباز گیانیان لەدەست دابوو، دواتریش یەکێک لە سەربازە بریندارەکان سەرەڕای هەموو هەوڵێکی پزیشکان، گیانی لەدەست داو بەمەش ژمارەی کوژراوەکان بۆ ٣ سەرباز بەرزبوویەوە.