Sangar Hamad Azeez
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی پێوانه‌یی بڕینی كیشوه‌ری ئه‌مریكا به ئوتومبێلی كاره‌بایی، به ئوتومبێلێكی Model 3ی كۆمپانیای تێسلا مۆتۆر كه ئێلۆن موسك خاوه‌نیه‌تی، شكێنرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری "The Drive"، به‌یاوه‌ریی یه‌كێك له سه‌رنووسه‌رانی گۆڤاره‌كه ئەلێکس رۆی، لەگەڵ خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دانێیل رۆزێلی بەیەکەوە توانیان لە لۆس ئەنجیلۆسەوە بە ٥٠ کاتژمێر و ١٦ خولەک و ٣٢ چرکە بگەنە نیویۆڕک.
ئەو تیمە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی رابردوو لە کەناراوەکانی رێدۆندۆی سەر زەریای پاسفیک بەڕێکەوتن و توانیان لە ٣٠ هەمان مانگ بگەنە کەناراوەکانی ئاتلانتیکی سەر بە شاری نیویۆڕک.
بەم پێیەش ژماره‌ی پێوانه‌یی بڕینی كیشوه‌ری ئه‌مریكا به ئوتومبێلی كاره‌بایی، به ئوتومبێلێكی Model 3ی كۆمپانیای تێسلا مۆتۆر كه ئێلۆن موسك خاوه‌نیه‌تی، شكێنرا.
هەمان شۆفێر لەمەوپێش توانیبووی بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی جۆری (Model S) ژمارەی پێوانەیی بشکنێت.