Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2016
كۆمپانیای سایك جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز، كه هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنه‌ری بزوێنه‌ری ئه‌مریكی "General Motors" و به‌رهه‌مهێنه‌ری ناوخۆی چین "SAIC Motor"ه، دوو ملیۆن و 160 هه‌زار ئۆتۆمبێل له چین ده‌كشێننه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی كۆنترۆڵكردنی جۆریی لە وڵاتی چین، باسی له‌وه كردووە كه له به‌شی هه‌وایی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانی جه‌نه‌راڵ مۆترۆز له مۆدێله‌كانی Buick Excelles, Chevy Cruzes, Chevy Epicas و Chevy Aveosدا كێشه‌ی ته‌كنیكی دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش راگهێیندرا كه كشانه‌وه‌كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گرێته‌وه كه له‌نێوان 14ی شوباتی 2009 تاکو 27ی نیسانی 2016 له‌و وڵاته‌دا به‌رهه‌مهێنراون و له 15ی ئابیشه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به كشانه‌وه‌یان و كۆمپانیایش له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی پارچه كێشه‌داره‌كانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێله به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌گۆڕێت.