Mazın Asad . Sarmand Hameed
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2016
له ده‌رئه‌نجامی لووتكه‌ی جی 7دا وڵاتان له‌سه‌ر زیادكردنی هاوكارییه‌كان بۆ په‌نابه‌ران و دابینكردنی پێداویستی ئه‌و وڵاتانه رێككه‌وتن كه میوانداری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن.
لووتكه‌ی جی 7 كه سه‌ركرده‌ی حه‌وت وڵاتی پیشه‌سازی كۆكردووه‌ته‌وه و ژاپۆن میوانداری ده‌كات، له شاری ئیسهوشیما به‌ڕێوه‌چوو.
لووتكه‌كه دوو رۆژی خایاند و له ده‌رئه‌نجامدا راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه و ئاماژه به‌وه كرا كه ئاستی گه‌وره‌بوونی ئابووری جیهان له دواوه‌ی تواناكانیه‌تی و راشیگه‌یه‌ندراوه كێشه‌ی جیوپۆلیتیك، تیرۆریزم، قه‌یرانی په‌نابه‌ران و كێشه‌كانی دیكه زیان به سیستمی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت.
-قه‌یرانی په‌نابه‌ران
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوە روونكراوه‌ته‌وه كه لێشاوی په‌نابه‌ران و جموجۆڵی كۆچبه‌ران كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان دروست كردووه و هه‌روه‌ها هاتووه: "له‌باره‌ی زیادكردنی هاوكارییه‌كان بۆ په‌نابه‌ران و دابینكردنی پێداویستی به‌و وڵاتانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كه میوانداری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، رێككه‌وتن". به‌م پێیه‌ش وڵاتانی جی 7 له‌وباره‌یه‌وه پشتگیری دارایی و ته‌كنیكی ده‌زگاكانی دارایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن.
هاوكات راشگه‌یه‌ندراوه كه ژماره‌ی په‌نابه‌ران دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان له به‌رزترین ئاستیدایه و پشتگیری له بۆچوونی راگوزه‌ری سیاسی كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به تایبه‌تی له وڵاتی سووریادا.
- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به توندی ئیدانه‌ی تیرۆر كراوه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هێرشه‌كانی داعش، ئه‌لقاعیده و رێكخراوی دیكه تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه‌ی جددی بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهان دروست ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا بانگه‌وازی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كراوه و راشگه‌یه‌ندراوه كه وڵاتانی جی 7 رۆڵی سه‌ركردایه‌تی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌گێڕن.
هاوكات له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بڕیار دراوه به پێكهێنانی پلانێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پشتگیریكردنی چالاكییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌وباره‌یه‌وه، ئاڵۆگۆڕكردنی زانیاری، زیادكردنی رێوشوێنی ئه‌منی پێویست له سنووره‌كان، دابینكردنی ئاسایشی فڕین و به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی دارایی تیرۆر.