Mohammed Baqi Hussein
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
پاركی ژاردین دی ئیۆڵ كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی 18یه‌می پاریسی پایته‌ختی فره‌نسا و وه‌ك كه‌مپی په‌نابه‌رانی لێهاتبوو، چۆڵ كرا.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیسی پاریس نزیكه‌ی 500 په‌نابه‌ری بۆ ناوه‌ندێكی مانه‌وه‌ی كاتیی په‌رنابه‌ران گواسته‌وه كه له پاركی ژاردین دی ئیۆڵ ده‌مانه‌وه.
زۆرینه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له پاركه‌كه‌دا ده‌مانه‌وه خه‌ڵكی وڵاتانی سوودان، ئه‌ریتریا، سۆماڵ و ئه‌فغانستان بوون.
له‌ساڵی رابردووه‌وه پاركی ژاردین دی ئیۆڵ، چه‌ندین جار چۆڵ كراوه به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا جارێكی تر په‌نابه‌ران روویان له پاركه‌كه كردووه‌ته‌وه.
پەنابەران دەیانەوێت لە پاریسەوە بچنە شاری كالییە و لەوێشەوە بگەنە بەریتانیا بەڵام بۆ ئەم كارە رێگایەكی ترسناك چاوەڕوانیانە.
لە شاری كالییەی سەر كەناری دەریای مانش، پەنابەران چەندین كیلۆمەتر بەپێ دەبڕن و لە درەنگانی شەودا لە شوێنێكەوە كە پۆلیسی تێدا نەبێت، دەچنە سەر ئۆتۆبانەكان و دەست بە بارهەڵگرەكانەوە دەگرن. بەم شێوەیە پەنابەران هەوڵ دەدەن بگەنە نێو خاكی بەریتانیا بەڵام هەندێك لە پەنابەران دەبن بەژێر بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلەكانەوە و گیانیان لەدەست دەدەن.
حكوومەتی فەڕەنسا رەخنەی لێ دەگیرێت بەوەی ناوەندێك بۆ مانەوەی پەنابەران دروست ناكات بەتایبەتی بەم دواییە و لەماوەی ساڵی رابردوودا، پەنابەران زیاتر لە 20 شوێنیان پێ گۆڕدراوە.
كۆمەڵە و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و پەنابەران رایدەگەیەنن، پێویستە فەڕەنسا ساتێك زووتر چارەسەریی كێشەی ئەو پەرنابەرانە بكات كە روو لەو وڵاتە دەكەن.