Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2015
لیوبیانا
ئه‌و په‌نابه‌رانه که به ئومێدی ژیانێکی باشتر هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن بگه‌نه وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌ورووپا، وڵاتانی باڵکان وه‌ک راڕه‌وێک به‌کار ده‌هێنن و له رێگه‌ی کرواتیاوه له هه‌وڵی پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و سلۆڤینیا.
به‌هۆی رۆژ به رۆژ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی روویان له سلۆڤینیا کردووه، به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته دوێنێ ئێواره بڕیاری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌یان دا.
له روونکردنه‌وه‌یه‌کی نووسراودا که‌له‌لایه‌ن حکوومه‌تی سلۆڤینیاوه بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه کراوه "سلۆڤینیا که خاوه‌نی دوو ملیۆن دانیشتووه، مه‌حاڵه ببێته چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی په‌نابه‌ران. ئه‌وه خه‌یاڵه که چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئێمه بکرێت، کارێک بکه‌ن که وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپا که زۆر له سلۆڤینیا گه‌وره‌ترن نه‌یانتوانیوه ئه‌نجامی بده‌ن و چاره‌سه‌ریی بکه‌ن".
له روونکردنه‌وه‌که‌دا داوای ئه‌وه کراوه وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆتای ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌رزبکه‌نه‌وه که وه‌ریان ده‌گرن و ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه که به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنووره‌کان، حکوومه‌ت پرۆژه یاسای نوێ ئاماده ده‌کات.
هه‌روه‌ها له روونکردنه‌وه‌که‌ی حکوومه‌تی سلۆڤینیادا هاتووه، له ماوه‌ی چوار رۆژدا 18 هه‌زار و 469 په‌نابه‌ر که زۆرینه‌یان سوورین، هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاته‌وه.
- روونکردنه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کرواتیا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کرواتیا ڤێسنا پوسیچ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا و سلۆڤینیا سنووره‌کانیان داخست، کرواتیش جگه له داخستنی سنووره‌کانی چاره‌که‌ی دیکه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه و گوتی: "ئێمه نامانه‌وێت کارێکی له‌وجۆره بکه‌ین".
پوسیچ باسی له‌وه‌کرد ماوه‌ی چوار ساڵه تورکیا له‌بابه‌تی قه‌یرانی په‌نابه‌راندا "رۆڵی سه‌ره‌کی" گێڕاوه و زیاتر گوتی: "تورکیا له قه‌یرانی په‌نابه‌راندا هه‌م له رووی داراییه‌وه و هه‌م له رووی چاره‌سه‌رکردنه‌وه، رۆڵێکی تا دوائاست گرنگی له ئه‌ستۆ گرتووه و له‌م باره‌یه‌وه چاوه‌ڕوانی تورکیا بۆ هه‌ڵوێستی جیاواز زۆر لۆژیکییه".
له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نێوخۆی کرواتیاوه بڵاو کرابوویه‌وه ئاماژه به‌وه کرابوو له 16ی ئه‌یلووله‌وه هەتا ئێستا 204 هه‌زار و 126 په‌نابه‌ر چوونه‌ته نێو ئه‌و وڵاته‌وه.