مەدرید
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئێلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەستەی تەکنیکی یانەی بەرشەلۆنە رۆژی پێنجشەمەی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری یاری یاریزان رووبن ڤانپێرسی بکەن لە خولی یورووپا لیگ کە لە نێوان فەنەرباهچە و ئایاکس بەڕێوە دەچێت.
یانەی بەرشەلۆنە کە بەهۆی ئەو سزایەی فیفا بەسەری سەپاندووە ماوەی ساڵێکە نەیتوانیوە هیچ یاریزانێک بهێنێتە ریزەکانیەوە ئەمە سەرەڕای رۆشتنی چەندین یاریزان وەک پێدرۆ رۆدریگێز بۆ چێڵسی و مۆنتۆیا بۆ ئینتەرمیلان.
لە ئێستادا یانەکە جگە لە کێشە لە هێڵی بەرگری بەهۆی پێکانی میسی لە هێڵی هێرشبردنیش تووشی کێشە بۆتەوە بەتایبەتی بەهۆی ناجێگیری ئاستی یاریزان نەیمار داسیلڤا کە لە یاریەک باشە و لەیەک خراپ.
بەرشەلۆنە بە کڕینی یاریزان روبن ڤانپێرسی دەیەوێت کێشەی هێڵی پێشەوە چارەسەر بکات بە یاریزانێکی بە ئەزموونی وەک ڤانپێرسی.
بەرشەلۆنە کە لە گواستنەوەی زستانەدا سزاکەی لەسەر نامێنێت دەیەوێت هێڵەکانی بەرگری و هێرشبردن بە یاریزانی خاوەن ئەزموون پڕ بکاتەوە تاکو بتوانێت لەسەر نازناوەکان کێبڕكێ بکات.