Hemn Baban
20 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2015
هەولێر
لەوبارەیەوە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لیوا جەبار یاوەر لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هاتنی دانفۆردی بۆ هەرێم پشت راست كردەوە و گوتی:" كاتژمێر 11ی پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ دانفۆرد گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و چاوی بە هەریەك لە سەرۆكی هەرێم كەوتووە و لەگەڵیدا كۆبووەتەوە و لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەش كۆبوونەوەی كردووە".
سەبارەت بە هۆكاری سەردانەكەی سەرۆك ئەركانی سوپای ئەمریكا بۆ هەولێر جەبار یاوەر روونی كردەوە" كۆمەڵێك بابەت و پرسی گرنگ لەو كۆبوونەوانە باسكراون كە دیارترینییان شەڕی دژ بە داعش و پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق و مەسەلەی رزگاركردنی مووسڵیش یەكێك بووە لەو تەوەرانەی باسكراون".
یاوەر هێمای بۆ ئەوەش كرد کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبارەی سەردانەكەی دانفۆردەوە چاوەڕوان دەكرێت سەرۆكایەتی هەرێم راگەیەنراوێك بڵاوبكاتەوە.