Halil İbrahim Sincar
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2016
چەکدارانی پەکەکە موختاری گەڕەکێکی پارێزگای ماردین دەکوژن و دواتر گڕ لە ئۆتۆمبێلەکەی بەردەدەن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، چەند چەکدارێکی پەکەکە شەوی رابردوو بە بیانووی کار موختاری گەڕەکی یەشیل لە شارەکە محەمەد ئاجو لە ماڵ دەهێننە دەرەوە و دواتر دەیکوژن و ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکەی بەردەدەن.
دوای زانینی ئەو رووداوە تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
هاوکات لە نزیک رووداوەکە بە بۆیە نووسرابوو 'پەکەکە'.
لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.