Orhan Pehlül
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2021
ئادیامان-AA
لە پارێزگای ئادیامان دوو کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە دەستگیر کران.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی ئادیامان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی شارەکە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکرا کردنی شانە نوستووەکانی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە.
لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکانی جەندرمە دوو کەسیان دەستگیر کرد کە گومان دەکرێت ئەندامی رێکخراوەکە بووبێتن و پشتیوانی داراییان بۆ دابین کردبێت.
گومانلێکراوەکان پشکنینی تەندروستییان بۆ ئەنجامدرا و لە ئێستاشدا رێکارە یاساییەکان بەردەوامە.