Muhammet Ali Kemal
06 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
باڵکئەسیر- AA
لە شارۆچکەی ئایڤاڵکی سەربە پارێزگای باڵکئەسیر، ٦٠ هاووڵاتیی سووریی کە بە نیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی بچنە دوورگەی لیسبۆسی یۆنان، دەستگیرکران.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان لە کەناراوەکانی سارمساکڵی سەر بە شارۆچکەکە، بەلەمێکی لاستیکیان بینیوە کە بەرەو دوورگە یۆنانییەکە رۆیشتووە.
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان، سەرنشینەکانی ئەو بەلەمەیان کە زیاد لە توانای خۆی خەڵکی هەڵگرتبوو و مەترسی نقومبوونی لێدەکرا، لە بەلەمەکە دابەزاند.
٦٠ هاووڵاتیی سووریی کە لە بەلەمەکەدا بوون و ژمارەیەکیان ژن و منداڵ بوون، هێنرانە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان لە دوورگەی عەلیبەی.
دوای ئەوەی کە هاوکاریی مرۆییان پێدرا، ئەو هاووڵاتییە سوورییانە رەوانەی ناوەندێکی سەربە فەرمانگەی کۆچ لە باڵکئەسیر دەکرێن.