Sangar Hamad Azeez
29 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2016
١٣٠ هاووڵاتی عێراقی کە بەشێوەیەکی نایاسایی چووبوونە تورکیا دیپۆرت کرانەوە.
١٣٠ کۆچبەری عێراقی کە لە نێوانیاندا ژمارەیەکی زۆر منداڵ و ئافرەت بەدی دەکران و هەوڵیان دەدا لە رێگەی وڵاتی تورکیاوە بەشێوەیەکی نایاسایی بچنە وڵاتانی رۆژئاوای ئەورووپا دەستگیر کران.
دوا تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانیان، ئەو ١٣٠ هاووڵاتییە عێراقییە لە ریگەی فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە ئیستانبوڵ بەرەو شاری هەولێر دیپۆرت کرانەوە.
لەم نێوەندەشدا ژمارەیەک قاچاغچی ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە میدیاکاران و وێنەگرتنیان لە نێو تێرمیناڵدا.