Sangar Hamad Azeez
02 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2016
بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک کە بەشێوەیەکی نایاسایی کۆچبەرانی لە کەناراوەکانی ئیزمیر بۆ دوورگەکانی یۆنان دەگواستەوە ١١ کەس خنکان کە دووانیان منداڵ بوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەلەمێک کە کۆچبەری نایاسایی لە کەنداوی دۆغانبێی سەربە شارۆچکەیەکی پارێزگای ئیزمیر بۆ دوورگەکانی یونان دەگواستەوە نقوم بوو.
بەهۆی رووداوەکەش ١١ کەس گیانیان لەدەست دا کە دوانیان منداڵ بوون، هاوکات توانرا ١٣ کەس رزگار بکرێت.
راگەیەندرا رووداوەکە بەهۆی شەپۆلێ دەریاوە بووە کە بەلەمەکەی پێچەوانە کردۆتەوە و دواتر نقوم بووە.