داکار
کاربەدەستانی نێجیریا رایاگەیاند: ئەو کەسانە بەنیاز بوون لەڕێگای جەزائیرەوە بەقاچاخ بچنە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەھۆی بێ ئاوی لەتینواندا خنکاون.
کۆچبەران ژمارەیان زۆرتر بووەو لەڕێگادا دابەش بوون بەسەر چەند گروپێکدا، تیمەکانی فریاگوزاریی لەدوای ئاگادار بوونەوەیان لەڕووداوەکە، ھەڵمەتی دۆزینەوەی کۆچبەرانی دیکەیان دەستپێکرد.
دوای ماوەیەک لەگەڕان پێنج لەو کۆچبەرانە بە مردوویی دۆزرانەوە و ٣٥ ی دیکە بێ سەروشوێن بوون. ھەروەھا ٢٠ کۆچبەری دیکە دوای چەند رۆژ توانیویانە خۆ بگەیننە شاری ئارلیتە و بە گەشتنیان لە لایەن ھێزە ئاسایشپارێزەکانەوە ھاوکارییان کرا، ھەروەھا ئەو ھێزانە بۆ رزگارکردنی ٣٥ کۆچبەری دیکە ھەڵمەتێکی گەڕانیان ئەنجامدا لەناوچەکەدا.
کاربەدەستانی شاری ئارلیتە رایانگەیاند: تەرمی ئەو پێنج کۆچبەرە کە بە ھۆی تینۆتییەوە گیانیان لە دەستداوە دۆزراونەتەوە و دوویان ژنن و سێ دیکەیشیان منداڵن. تەمەنیان لە نێوان نۆ تا ١١ ساڵانە.
سەرەتای ئەم مانگە کەشتییەکی کۆچبەرە نایاساییەکان لە دوورگەیەکی نزیکی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت و لە ئاکامدا ٣٦٦ کۆچبەر گیانیان لە دەستدا.