Azat Muhammet
06 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
دھۆک - AA
لە ئاکامی رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێڵ لەسەر رێگای گشتی قەزای زاخۆ، پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیتریش بە سەختی برینداربوو.
بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ لە پارێزگای دھۆک، رائد ئازاد تەها هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتڕاستکردەوە و گوتی: "کاتژمێر حەوت و ٤٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، رووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگای گشتی لە قەزای زاخۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا کە بە هۆیه پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکی دیکەیش بە سەختی بریندار بوو. بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەژێر چاودێڕی چڕی پزیشکیدایە".
گوتیشی: "رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی مارسێدس و بارھەڵگر و تۆیۆتایەک لە سنووری گرشین بۆ دێرەبوون نزیک گوندی باوەردی سەر بە قەزای زاخۆ روویداوە".
رائد ئازاد تەها گوتیشی: "پەراوی لێکولینەوە لەسەر رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی قەزای زاخۆ کراوەتەوە".