Mazın Asad - Sarmand Hameed
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2016
باتمان
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی کە تێدا بەڕێوەبەری ھۆبەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس باتمان بە ناوی ئەحمەد دوران بیتمەز پێشتر هەڵاتبوو، لە زاخۆ دەستگیر کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست کەوتوون، بیتمەز لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی فەتۆ لەکارەکەی دوورخرابووەوە و دواتر کە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، هەڵاتبوو.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی باتمان دەرکەوت کە بیتمەت بۆ زاخۆ ھەڵاتووە. بەو پێیەش بیتمەز لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لەگەڵ ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەستگیر کرا.
دواتر بیتمەز بۆ تورکیا گواسترایەوە و لە شاری باتمان دەستگیر کرا. پاش رێکكاری یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەو شارە، رەوانەی دادگا کرا.
گومان لەوە دەکرێت کە بیتمەز بە مەبەستی بەشداریکردن لە ریزەکانی پەکەکە بۆ ھەرێمی کوردستان ھاتبێت.