Ramal Abdullah Mahmood
24 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2017
ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی خۆکێشانی پاسێک بە پایەی پردێکدا لە ناوچەی باڵڵیکویومجو لەسەر رێگای سەرەکی ئەسکیشەهیر-ئەنقەرە؛ پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییە بەراییەکان لە ئاکامی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون و خۆکێشانی پاسێک بە پایەی پردێکدا لە ناوچەی باڵڵیکویومجو لەسەر رێگای سەرەکی ئەسکیشەهیر-ئەنقەرە کە ٣٥ کیلۆمەتر لە شاری ئەنقەرە دوورە؛ پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بە مەبەستی رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەناو پاسەکە گیرۆدەبوون، ژمارەیەکی زۆر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون و بریندارانیش بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گوێزرانەوە نەخۆشخانەکان.
بە هۆی رووداوەکەوە لایەکی رێگاکە داخراوە.