Mehmet Fatih Aslan,Rewa Mahmut Hasan
06 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
ئورفا - AA
سەرۆکی ئیدارەی گەشەپێدانی ناوچەی پرۆژەی باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو (گاپ)، سەدرەددین قەرەهۆجاگیل رایگەیاند کە لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەمدا پرۆژەی ئاودانی ٢٠ هەزار هێکتار زەوی ماردین و شارۆچکەی قزلتەپە، دەستبەکار دەبێت.
قەرەهۆجاگیل لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا پرۆژەی کەناڵی سەرەکی لە شارۆچکی دێرک سەر بە ماردین کۆتایی هاتووە و گوتی: "لەمساڵدا پرۆسەی ئاودانی ٣٠ هەزار هێکتار زەوی لە قزلتەپە و ماردین دەست پێ دەکات. لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەمدا بەرهەمی دووەم ئەوانەی پێویستیان بە ئاوە، پێیان دەدرێت".
قەرەهۆجاگیل ئاماژەی بەوەدا کە بە پرۆژەی ئاودانەکە، بەرهەمەکان زیاد دەکات بە رێژەی ٤-٧ هێندەی جاران.