Zana Natık Kerem
22 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2018
تەرابلوس ــ AA
ھێزی دەریاوانی لیبیا سەربە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی، ٤٠ کۆچبەری نایاسایی کە لە نێویاندا ھەڵگری رەگەزنامەی میسر و سووری ھەن لە کەناراوەکانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە رزگارکرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە ھێزی دەریاوانی لیبیا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لە میانی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا، ٤٠ کۆچبەری نایاساییان لە رۆژئاوای وڵات رزگارکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا ھاتووە، ئەو ٤٠ کۆچبەرە کە لە ٣١ پیاو، ھەشت ئافرەت و یەک منداڵ پێکھاتوون لەناو بەلەمێکی پلاستێکدا بوون و لە باکووری شاری زوارە رۆژئاوای لیبیا رزگارکراون.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.