Zana Natık Kerem
01 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2019
کرکلارەلی ــ AA
ھێزەکانی جەندەرمە، ٢٥ کۆچبەری نایاساییان لە پارێزگای کرکلارەلی رۆژئاوای تورکیا دەستگیرکرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ئەمنییەکان دەستیکەوتووە، تیمێکی سەربە فەرماندەیی جەندەرمەی کرکلارەلی، ھەڵمەتێکیان دژبە کۆچبەرانی نایاسایی لە ناوچەی دەمیرکۆی ئەنجامداوە.
بە گوتەی سەرچاوەکان لە میانی ھەڵمەتەکەدا، ٢٥ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون کە ھەوڵیاندەدا بە قاچاغ لە تورکیاوە بپەڕنەوە بۆ بولگاریا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشداوە کە کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقی و ئەفغانستانی بوون.
ھاوکات تیمەکانی سەربە فەرماندەیی جەندەرمە لە پارێزگای کرکلارەلی، کۆچبەرە دەستگیرکراوەکانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ کردووە لە پارێزگاکە بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بگیرێتەبەر.