Zana Natık Kerem
01 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە ــ AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٢ پلە بە پێوەری رێختەر، پارێزگای بینگۆل رۆژھەڵاتی تورکیای ھەژاند.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئیدارەی فریاکەوتن و کارەساتە سروشتیەکان لە تورکیا (ئافاد)، بوومەلەرزەکە بەگوڕی ٤،٢ پلە لە کاتژمێر ٠٥:٠٩ بەکاتی تورکیا روویداوە کە ناوەندەکەی شارۆچکەی یەدیسو سەربە پارێزگای بینگۆل بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە کە بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٢،٧ کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە.