Sabri Yıldırım,Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
مووش - AA
40 كه‌س كه له سنووری پارێزگای مووش به هۆی به‌فره‌وه له‌ڕێگا گیریانخواردبوو له ئه‌نجامی كاری تیمه‌كانی شاره‌وانیدا رزگاركران.

40 كه‌س كه به‌ره‌و گوندی ئێلچیلهر كه 45 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی پارێزگاوه دووره ده‌ڕۆیشتن، به هۆی گیرانی رێگاكهوه به به‌فر، ئۆتۆمبێله‌كانیان گیریخوارد.

دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رپرسان، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌فری شاره‌كه ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كرد بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی ئه‌و 40 كه‌سه.

دوای سێ كاتژمێر له هه‌وڵدان، تیمه‌كان توانییان 40 كه‌سه‌كه رزگاربكه‌ن و بیانگه‌یه‌ننه گونده‌كه.