Selma Kasap
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگەیاند "پێویسته ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییمان له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌وامان بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات، كۆتاییهێنانبێت به‌و قۆناغی شه‌ڕه رێككه‌وتن لهسهركراوانه و ئه‌و مامه‌ڵه نیاز خراپانه و ئه‌و شانۆ نهێنییانه‌ی منبج و تێكدانی ئه‌و گه‌مانه بێت كه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان ئه‌نجامده‌درێت".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
باخچه‌لی له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە له ساڵی 2018دا نه‌تواندراوه ئه‌و ئاشته‌واییه بۆ جیهان به‌ده‌ستبهێنرێت كه مرۆڤایه‌تی چاوه‌ڕوانی كردووه.
باخچه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سیاسه‌تی جیهانی چه‌ندین وڵاتی دووچاری مشت‌ومڕ كردووه و رۆژه‌ڤی پڕ له كێشه جیهانی ته‌نیوه.