Orhan Onur Gemici,Merve Yıldızalp
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند کە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ساڵی 2018دا، هه‌زار و 746 تیرۆریست له چالاكی خراون كه 107یان به‌ناو به‌رپرسی باڵا بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له یەکی كانوونی دووه‌م تا 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا، 96 هه‌زار و 745 ئۆپه‌راسیۆن و له‌نێو شاریشدا، 33 هه‌زار و 895 ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدراوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، 316 هه‌زار و 814 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه 75 هه‌زار و 239 یان به‌تۆمه‌تی تیرۆر، 203 هه‌زار و 297یان به‌تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر، 32 هه‌زار و 140یان به‌تۆمه‌تی قاچاخچێتی و شه‌ش هه‌زار و 138یان به هۆی كۆچی نایاساییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ساڵی 2018دا، هه‌زار و 746 تیرۆریست له چالاكی خراون كه 107یان به‌ناو به‌رپرسی باڵا بوون.
هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، هه‌زار و 287 حه‌شارگه و ئه‌شكه‌وت له‌ناوبراون، دوو هه‌زار و 75 پارچه چه‌كی قورس و سووك، هه‌زار و 647 نارنجۆك، 23 تۆن تەقەمەنی و 503 هه‌زار فیشه‌كی جۆراوجۆر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و 836 بۆمبی ده‌ستكردیش ته‌قێندراونه‌ته‌وه.