Sarmand Hameed
02 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2019
ئەدیرنە - AA
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ٣٣ کۆچبەری نایاساییان لە پارێزگای ئەدیرنە لەسەر سنووری تورکیا لەگەڵ یۆنان و بولگاریا، دەستگیر کرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، هێزەکانی جەندرمە، ٢٠ کۆچبەریان لە قەزای مەریج دەستگیر کرد.
سەرچاوەکە راشیگەیاند کە ٢٠ کۆچبەرەکە هەڵگری رەگەزنامەی سووری و فەڵەستینی بوون.
هاوکات هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ١٣ کۆچبەری دیکەی نایاساییان لە قەزای کشان دەستگیرکرد کە هەڵگری رەگەزنامەی سووری و فەڵەستینی و عێراقی بوون.
بەمەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە ئەمڕۆ شەممە لە سنووری پارێزگای ئەدیرنە دەستگیرکران گەیشتە ٣٣ کۆچبەر.