توركيا, ژيان

بەلەمێک بە ٣٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی بۆدڕوم ژێرئاوکەوت

- لە کەناراوەکانی شارۆچکەی گومبەتی سەربە بۆدڕوم لە پارێزگای موغڵا، بەلەمێک کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو، ژێرئاوکەوت و نزیکەی ٢٠ لە سەرنشینانی رزگارکران.

Ali Ballı, Muhammet Ali Kemal, Hemın Othman Mohammed  | 22.10.2018 - نوێکردنەوە : 31.10.2018
بەلەمێک بە ٣٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی بۆدڕوم ژێرئاوکەوت

Antalya

موغڵا - AA

لە کەناراوەکانی شارۆچکەی گومبەتی سەربە بۆدڕوم لە پارێزگای موغڵا، بەلەمێک کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو، ژێرئاوکەوت و نزیکەی ٢٠ لە سەرنشینانی رزگارکران.

دوای ئەوەی کە هاوار بۆ بە هاناوەچوونیان لە نزیک کەناراوەکانی گومبەت بیسترا، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان و هێزەکانی پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.

بەلەمەکە کە بە تەواوەتی ژێرئاوکەوتبوو، درێژییەکەی شەش مەتر و نزیکەی ٣٠ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو کە ژمارەیەکیان مناڵ و ژن بوون. تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان بە خێرایی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئەو کەسانەیەن رزگارکرد کە لە سەرە ئاوەکە چاوەڕێی بەدەمەوەچوون بوون و بۆ ناو بەلەمەکانیان گواستنەوە.

هاووڵاتییانی ناوچەکەش هاوکاریی رزگارکردنی کۆچبەرە نایاساییەکانیان کرد.

پۆلیسێكی هاتوچۆ له‌كاتی كاره‌كانی رزگاركردندا منداڵێكی حه‌وت ساڵانی له‌ ناو ئاوه‌كه‌ ده‌رهێنا و بردیه‌ وشكانی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی كرد كه‌ هه‌ناسه‌ نادات منداڵه‌كه‌ی له‌باوه‌ش گرت و به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ به‌ره‌و تیمی فریاگوزاری رایكرد كه‌ نزیكه‌ی 100 مه‌تر له‌ پێشه‌وه‌ وه‌ستابوو. پۆلیسه‌كه‌ به‌ چاوی پڕ فرمێسكه‌وه‌ ته‌ماشای هه‌وڵی تیمی پزیشكی ده‌كرد كه‌ مه‌ساجی دڵیان بۆ منداڵه‌كه‌ كرد.

منداڵه‌كه‌ پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

نزیكه‌ی 20 كه‌س كه‌ له‌و رووداوه‌ رزگاركران گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی بۆدڕوم.

تیمه‌كانی ژێرده‌ریایی له‌و شوێنه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ ژێرئاو كه‌وتووه‌ به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كاری گه‌ڕانن.

هاوكات پۆلیس له‌ وشكانییه‌وه‌ هاوكاری كارمه‌ندانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا ده‌كات كه‌ به‌ چوار به‌له‌م سه‌رقاڵی كاری رزگاركردنن.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın