ژيان

سلێمانی.. بارانبارین

ـ شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی دەڵێت، "ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار زووتر بارانبارین دەستی پێكردووە و دەستپێكی باش دەبێت بۆ بڕی بارانی ئەمساڵ و كشتوكاڵ كردن.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 22.10.2018 - نوێکردنەوە : 23.10.2018
سلێمانی.. بارانبارین

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بڕی دابارین لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز بووە.

بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، ئاسۆ كەمال لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "بەهۆی كاریگەری پاڵەپەستۆیەكی نزم كە لە دەریای سوورەوە هەڵیكردبووە سەر ناوچەكانمان، بووە هۆی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و دابەزاندنی پلەكانی گەرما ".

ئەو گوتیشی: "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە سەنتەری شاری سلێمانی 10،3 ملم باران باریووە و كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵی گەیاندە 16،4 ملم ".

بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد کە، ساڵی پار لە رۆژی 30/10 بارانبارین دەستی پێكرد و تا ئەم كاتە هیچ بڕێكی باران لە سلێمانی نەباریبوو.

ئاسۆ كەمال لەو بارەیەوە گوتی: "ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار بارانبارین زووتر دەستی پێكردووە و ئەوەش جێگای خۆشحاڵییە بۆ بڕی بارانبارینی ئەمساڵ و كشتوكاڵ كردن. ساڵی پار لە رۆژی 30/10 بارانبارین دەستی پێكرد و كۆی گشتی باران بارینی ساڵەكەش لە سلێمانی گەیشتە 836،5 ملم".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın