Ali Ballı,Rewa Mahmut Hasan
14 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2017
موغلا - AA
شازادەی سعوودیە وەلید بن تەلال بن عەبدولعەزیز ئالسعود و خێزانەکەی بە مەبەستی بەسەربردنی پشوو، گەیشتنە شارۆچکەی بۆدرومی گەشتیاریی لە تورکیا.
لە میانی گەیشتنی ناوبراودا بە فڕۆکەخانە، رێوشوێنی ئەمنی توند لە لایەن تیمەکانی تایبەت و جەندرمە و پۆلیسەوە گیرابوونە بەر.
لە میانی دابەزینی ناوبراودا لە فڕۆکە، ٣٠٠ جانتای تایبەت بە خێزانەکەی و ٣٠ عەرەبانەى کەلوپەل و پێداویستیان تێدابوون.
چاوەڕێ دەکرێت ئەو خێزانە بۆ ماوەی یەک هەفتە لەو شارۆچکەیە بمێننەوە بە مەبەستی پشوو.