Burak Karacaoğlu,Levent Tok,Hemın Othman Mohammed
14 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2017
ئیدلب - AA
له ئاکامی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خان شه‌یخون سەر بە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، پێنج كه‌س برینداربوون كه یه‌كێكیان برینه‌كه‌ی سه‌خته.
محه‌مه‌د حاج یوسف كه یه‌كێكه له بەرپرسانی ناوه‌ندی به‌رگری شارستانی پارێزگای ئیدلب، به ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند "یه‌كه تۆپهاوێژه‌كانی سه‌ربه رژێم، به درێژایی شه‌وی رابردوو خان شه‌یخون-یان بۆردومان كردووه".
محه‌مه‌د حاج یوسف باسی له‌وه كرد كه له‌و هێرشه‌دا، پێنج كه‌س برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته و، گوتی: "ناوچه‌كه سه‌ربازی لێ نییه. بۆردومانه‌كه بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بوو. زانیاری به‌رده‌وامی بۆردومانهكهمان پێده‌گات".
ناوچه‌ی خان شه‌یخون، له 4ی نیسانی رابردوودا بووه مه‌یدانی كۆمه‌ڵكوژی رژێم به چه‌كی كیمیایی و، لانیكه‌م 100 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و نزیكه‌ی 500 هاووڵاتی مه‌ده‌نیش برینداربوون.
له ناوچه‌كه‌دا ناوچه‌ی داماڵدراو له پێكدادان هه‌یه كه رووسیا، توركیا و ئێران دیاریان كردووه.