Zana Natık Kerem
14 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەقیب جەبار حەسەن رایگەیاند كە لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، دوو لیوای هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ گەیشتنە میحوەری تەلەعفەر.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، جەبار حەسەن گوتی: "بە ئامانجی بەشداریكردن لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەر، دوو لیوای میکانیکی سەر بە فیرقەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ گەیشتوونەتە میحوەری قەزاكە".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە لە كاتی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەلەعفەر ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك بەرەی شەڕ دەكەنەوە ئەوەی لە میانیدا بەرەو ناو قەزاكە پێشڕەویی بكەن.
دوای كۆنترۆڵكردنەوە مووسڵ، هێزە عێراقییەكان خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەر ئامادە كردووە بەڵام هێشتا وادەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە رانەگەیەنراوە.