نەینەوا
بەپێی سەرچاوەیەکی هێزه ئهمنییهكان لە پارێزگای موسڵ، دوو خۆكوژ لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی بەرتله لە رۆژھەڵاتی ئەو پارێزگایە خۆیان تەقاندەوە و لە ئاکامدا چوار کەس کوژران و ٤٥ی دیکە برینداربوون، کە سەرجهمیان کوردی شەبەکن.
ھاوکات گوتەبێژی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ سەعید مەموو زینی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونیکردەوە كه دوو خۆكوژ کە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان لێدەخوڕی، خۆیان و ئۆتۆمبێلهكانیان لە گوندی تەیراوای سەر بە ناحیەی بەرتله لە رۆژھەڵاتی موسڵ تەقاندەوە و لە ئاکامدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، چوار کەس کوژران و ٤٥ی دیکە برینداربوون کە سەرجەمیان لە پێکھاتەی کوردی شەبەکن.
ههروهها بەپێی ئهو زانیاریانهی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو كهوتوون، لە دوێنێ ئێوارەی پێنجشەممەوە تا ئێستا سەرجەم ھێڵە پەیوەندییەکانی موبایل و ئەنتەرنێت لە پارێزگای موسڵ بچڕاوە، بێ ئەوەی ھۆکارەکەی بزانرێ.
لە لایەکی دیکە سهرچاوهیهكی ئهمنی پارێزگای موسڵ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرایكرد كه بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی مەشیرفە و ١٧ی تەمووز لە رۆژئاوای موسڵ شەڕ و پێکدادن لە نێوان ھێزەکانی پۆلیس و چەکدارانی داعش روویداوه و لە ئاکامدا سێ پۆلیس کوژران و ٢٣ی دیکە برینداربوون کە ئامر فەوجی ئەو ھێزانە لهناو برینداراندیه.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، ھێزەکانی پۆلیس بە پشتیوانی ھێزەکانی سوپا دەستیان بە راوهدوونانی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە کردووە.