Durmuş Genç
29 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
موغلا - AA
تیمەکانی ئاسایشی کەنار دەریای تورکیا لە کەناراوەکانی بۆدروم و دەورووبەری کارداک گەڕان و پشکنینەکانیان بەردەوامی هەیە.
لە ٢٢هەمین ساڵیادی قەیرانی کارداکدا، کەشتییەکی فەرماندەیی ئاسایشی کەنار دەریایی تورکی و فەرماندەیی هێزە دەریاییەکان لە ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە سەرەڕای نالەباری کەشوهەوای ناوچەکە.
کەشتییەکی فەرماندەیی ئاسایشی کەنار دەریایی و بەلەمیک و هەلیکۆپتەرێک لە بەرەبەیانەوە لە بەردەم دوورگەی چاتال، چاڤوش و کارداک دەسوڕێنەوە. لە کەناراوەکانی بەردەم دوورگەی چاڤوش کەشتییەکی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکان دەسوڕێتەوە.
کەشتییەکی ئاسایشی کەنار دەریایی یۆنانیش لەنێو ئاوی نێودەوڵەتیدا لە ناوچەکە چاودێری دەکرا.