Salih Bilici
29 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رایگەیاند ''چاوەڕوانی ئەوەی کە تورکیا چاو لەوەی کە "لەسەر سنوورەکانی تورکیا و رێک لە پاڵیدا" دەوڵەتێکی تیرۆر دروست بکرێت، دابخات و رێگەی پێبدات، بڕیاری عەقڵانیی نییە''.
بەکر بۆزداغ لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە بڵاو دەکرێنەوە گوتی: ''ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە برا کوردەکانمان نییە. بەڵکو رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەن کە دژ بە تورکیا کار دەکەن و ئەو ناوەندە نێودەوڵەتییە تاریک پەرستانەن. ئەوانەی کە هەواڵی هاوشێوەی ئەوەی "تورکیا کوردەکان دەکوژێت" بڵاودەکەنەوە کە دەڵێن "سڤیلەکان دەکاتە ئامانج". هەموو ئەمانە هەواڵی درۆن. تورکیا دەوڵەتی برا کوردەکانمانە''.
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تورکیا ئەوێ جێدەهێڵێت. تورکیا داگیرکار نییە و بە هیچ شێوەیەک بۆ هەمیشە لە ناوچەکە نامێنێتەوە.
لەبارەی هەوڵەکانی تورکیا بۆ پاراستنی سیڤیلەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەکر بۆزداغ رایگەیاند "تورکیا لەبەر رەخنەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نییە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا هەموو جۆرە هەستیاریییەک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی سڤیل نەبنە قوربانی، بەڵکو لە ئەنجامی باوەڕبوون بەمە و باوەڕ و رەوشت و نەریتی سەربازی کە وەک فەرمانێکە لە لای، بۆیە بە هەستیاری زۆرەوە مامەڵە دەکات بۆ ئەوەی خوێن لە پەنجەی هاووڵاتییانی سڤیل نەتکێت. زۆر بە وردی بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەدات".
بەکر بۆزداغ لەبارەی ماوەی ئۆپەراسیۆنەکەشەوە گوتی: "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون چەند دەخایەنێت؟ هەموو کەس مشتومڕی ئەمە دەکات. ئێمە زۆر بە روونی بەوانە دەڵێین کە داوای سنوورداربوونی دەکەن. ئەمە ئۆپەراسیۆنێکی سنووردارە. ماوەکەی دیاری کراوە. چییە؟ ئەو تیرۆریستانەیە کە لە سنووری ناوچەی عەفرینن. واتە ناوچەیەکە. چەند دەخایەنێت؟ چەند دەخایەنێت؟ هەتا ئەو کاتەی رێکخراوە تیرۆریستیەکانی ئەم ناوچەیە لە چالاکی دەخرێن، ناوچەکە دەگات بە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و خەڵکی ئەو ناوچەیە تامی ئاشتی و ئازادی دەچێژن، بەردەوام دەبێت".