Levent Tok,Ömer Koparan
29 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
عەزاز- AA
فەرماندەی دووەمی سوپای تورکیا کە لە عەفرینی سووریا ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆ سەر رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەرێوەدەبەن، جەنەراڵ ئیسماعیل مەتین تەمەل چیای بورسایای بەسەرکردەوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە.
جەنەراڵ ئیسماعیل مەتین تەمەل سەردانی چیای بورسایای کرد کە دوێنێ لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان پاککرایەوە و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکەی کرد.
تەمەل لە میانی سەردانەکەیدا چاوی بە سەربازانی سوپای وڵاتەکەی کەوت و بە یاوەریی ئەو فەرماندانەی لەگەڵیدا بوون، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو رێکارە ئەمنییانە کرد کە لە چیاکە و دەورووبەری گیراونەتە بەر.