Sarp Özer
29 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
عەفرین - AA
تونێل و سەکۆکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا کە لە لایەن سوپای تورکیاوە بۆ سەر پێگەکانی تیرۆریستان لە عەفرین لە سووریا دەستیان بەسەردا گیراوە لە لایەن تیمێکی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە وێنەیان گیرا.
ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە کاتژمێر ١٧:٠٠ رۆژی شەممە ٢٠ی کانوونی دووەم لە لایەن سوپای تورکیاوە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لەسەر سنوورەکان و ناوچەکە و لەناوبردنی تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە دەورووبەری عەفرین و رزگارکردنی دانیشتوانی ناوچەکە لە ستەمی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، دەستیپێکرد، درێژەی هەیە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە چوارچێوەی ئەو مافانەی تورکیا کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرن و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتن بە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و ماددەی ٥١ی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە مافی بەرگریی لە خۆکردنی رەوا و بە لەبەرچاوگرتنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، بەڕێوەدەچێت، بۆردومانکردنی پێگەکانی تیرۆریستان بەردەوامە.
هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد کە لە لایەن سوپای تورکیاوە پشتیوانیی دەکرێن لە پێشڕەوییەکانیان لە خۆرئاوای عەفرینەوە بەردەوامن. لەو ناوچانەش کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا پاککراونەتەوە، پێگە و سەکۆکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە بوونەتە جێگەی سەرنج.
ئاژانسی ئانادۆڵو گرتەی ڤیدیۆیی سەنگەر و تونێلەکانی رۆژئاوای عەفرینی بڵاو کردەوە کە لە لایەن تیرۆریستیانەوە بەکار دەهاتن.
تونێلەکە بە چیمەنتۆ دروستکراوە و ٩٠ سانتیمەتر ئەستووری دیوارەکانییەتی و یەک مەتر و ٥٠ سانتیمەتر پانە و دوو مەتر بەرزە. لەنێو تونێلەکەدا تەلەڤیزیۆنیش هەیە و بە گڵ و بەرد داپۆشراوە و خۆیان پێ پاراستووە لە کاتی هێرشی ئاسمانیدا.
لە تونێلەکەدا کە ٣٠٠ مەتر درێژە، چەندین بەشی بچووک دروست کراوە بۆ خاڵی چاودێری.
کارەبا بۆ ناو تونێلەکە راکێشراوە و شوێنێکیش دیاریکراوە کە وەک چێشتخانە بەکار هاتووە و لەوێش توانراوە کەناڵەکانی سەتەلایت تەماشا بکەن.