توركيا

ئاژانسی ئانادۆڵو سەرۆکی خولی نوێی ABNA-SE ی وەرگرت

ئاژانسی ئانادۆڵو سەرۆکی خولی نوێی یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی بەلقان-باشووری رۆژھەڵاتی ئەورووپای وەرگرت

Abdullah Shukur  | 18.11.2018 - نوێکردنەوە : 19.11.2018
ئاژانسی ئانادۆڵو سەرۆکی خولی نوێی  ABNA-SE ی وەرگرت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

ئاژانسی ئانادۆڵو سەرۆکی خولی نوێی یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی بەلقان-باشووری رۆژھەڵاتی ئەورووپای وەرگرت.

بە سەرپەرشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، ٢٧ەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی بەلقان-باشووری رۆژھەڵاتی ئەورووپا لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجامدرا.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوەبەری پەخشی گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، مەتین موتانئۆغڵو و جێگری بەڕێوەبەری گشتی، مستەفا ئۆزکایا، بەرپرسانت چەندین ئاژانسی ھەواڵی دیکەی وەک BTA, CNA, HINA, Atina- BTA, CNA, بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیدا، نوێنەرانی ئاژانسە بەشداربووەکان زانیارییان لەسەر کار و چالاکییەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، مستەفا ئۆزکایا لە وتاری دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند کە کۆنفرانسەکەی دوێنێ گرنگی خۆی ھەبووە بۆ ئەندامانی ئەو یەکێتییە و سوپاسی سەرۆکی خولی پێشووی یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی بەلقان-باشووری رۆژھەڵاتی ئەورووپا، میشایلس پسیلۆس کرد و بە سەرۆکێکی سەرکەوتووی ناوبرد.

ئۆزکایا راشیگەیاند کە ئەو یەکێتییە لە ساڵی ١٩٩٥ تەنھا بۆ ھەماھەنگی ئاژانسەکانی ناوچەکە پێکنەھێنراوە بەڵکو مەبەستی دەستەبەرکردنی ژینگەی متمانە، دۆستایەتی و ئاشتی ناوچەکەش پێکھێنراوە.

دواتریش ئاژانسی ئانادۆڵو لە ٢٧ی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی یەکێتیەکەدا، سەرۆکایەتی خولی نوێی لە ئاژانسی ھەواڵی ئەسینا-مەکەەدۆنیا وەرگرت.

لە کۆتاییدا ئەندامانی یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی بەلقان-باشووری رۆژھەڵاتی ئەورووپا وێنەی یادگاریان گرت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın