Selen Temizer,Muhammed Shekh Yusuf
27 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2018
ڤیه‌ننا - AA
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سووریا، ستافان دی مستورا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستوور كه له كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی كه 29-30ی كانوونی دووه‌م له سۆچی تاوتوێ ده‌كرێن، له چوارچێوه‌ی قۆناغی چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له جنێڤ ده‌گیرێنه‌به‌ر و، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس بڕیارده‌دات له‌سه‌ر نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سۆچی.
دی مستورا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به بابه‌تی سووریا له چوارچێوه‌ی نۆهه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی جنێڤدا كه له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێوه‌چوو، تاوتوێی بابه‌تی ده‌ستووری سووریا كرا.
نێردەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بهروار و قۆناغی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور، بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی ده‌ستوور و كۆتا ده‌قی ده‌ستوور بهباتانێكن په‌یوه‌ستن به‌و بڕیاره‌ی له جنێڤ و به‌چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌درێت.
دی مستورا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له كۆمسیۆنی ده‌ستووردا رژێم، ئۆپۆزسیۆنی به‌شدار له قۆناغی جنێڤ، شاره‌زایانی کاروباری سووریا، ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌ركرده‌ی هۆزه‌كان و ژنان به‌شدارده‌بن.
ستافان دی مستورا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه رووسیا بانگهێشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردووه بۆ كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سووریا كه رۆژانی 29-30ی كانوونی دووه‌م له سۆچی رێكده‌خرێت و، گوتی: "له مۆسكۆ به‌ڵێنمان وه‌رگرتووه كه كۆتایی سۆچی ده‌گوازرێته‌وه بۆ جنێڤ و قۆناغه‌كه له‌چوارچێوه‌ی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌وپێشده‌چێت".
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سووریا، ستافان دی مستورا باسی له‌وه كرد كه ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 25-26ی كانوونی دووه‌می ڤیه‌ننا به سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتێرێس رادهگهیهێنێت و، هه‌ر ئه‌ویش بڕیارده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌ری له سۆچی دەبێت یان نا.
له‌م نێوه‌نده‌دا، كۆمیته‌ی باڵای دانوستان كه له لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووری پێكهاتووه له هه‌ژماری تویته‌ر له روونکردنهوهیهكدا رایگه‌یاند كه بڕیاری بایكۆتكردنی كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیانداوه كه 29-30ی كانوونی دووه‌م له سۆچی رێكده‌خرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه وه‌رگیراوه، كاتژمێر 12:00 كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكده‌خه‌ن و بڕیاری كۆمیته‌ی باڵای دانوستان راده‌گه‌یه‌نن.